هەواڵ
دیاركردنی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ چ كاردانه‌وه‌یه‌كی لێكه‌وته‌وه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

7/9/2019، لەشاری سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبۆوە، تەوەرێكی سەرەكیی كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ ئامادەسازییەكانی كۆنگرەی چوارەم‌و لەم بارەیەوە وێڕای جەختكردنەوە لە ئەكتیڤكردنەوەی لیژنەكانی ئامادەكاری كۆنگرە، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە 7/12/2019 كۆنگرەی خۆی ببەستێ.

له‌ دوای بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی به‌ ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی  بۆچون و كاردانه‌وه‌كان چی بون و چی له‌باره‌وه‌ ده‌وترێت.زۆرترین زانیاری له‌باره‌یه‌وه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا...


بافڵ تاڵەبانی :یەكێتیی ناو یەكێتی دەبێت

بافڵ تاڵەبانی تەئكیدكردەوە كە كۆنگرەی یەكێتی، كۆنگرەی نوێبوونەوەو بوژاندنەوەی گیانی یەكێتیبوون‌و یەكێتیی ناو یەكێتی دەبێت. روونیشیكردەوە سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەكێتیی، سیاسەتی یەكڕیزی‌و ئاشتەواییە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا‌و بەتایبەتیش لەدەڤەری سلێمانی كار بۆ دروستكردنی ئەو برایەتییە دەكەین‌و وەك یەكێتی-ش بەدڵنییاییەوە ئەركمانە خزمەتی زیاتری خەڵكی خۆمان بكەین‌و دەستی ئاوەدانی زیاتر لەهەڵەبجەو گەرمیان‌و راپەڕین‌و سلێمانی، بەگەڕدەخەین.


ئەمە یەكەمین كۆنگرەی دوای كۆچی دوایی رابەرو سەركردە مام جه‌لال ده‌بێت

ئه‌رسه‌لان باییز ئه‌ ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌ كێتی ده‌ڵێت ، ئەمە یەكەمین كۆنگرەی دوای كۆچی دوایی رابەرو سەركردەی حزبەكەمان‌و رەمزێكی گەورەی میللەتەكەمان (مام جەلال)ە. لێرەدا تواناو لێهاتوویی سەركردایەتیی (ی.ن.ك) دەردەكەوێت كە تا چ ئاستێك خەمخۆری حزب‌و نەتەوەو رێبازی سیاسیی (ی.ن.ك)‌و (مام جەلال)و شایستەی بەڕێوەبردن‌و ئیدارەدانی (ی.ن.ك)ین. ئەو سەركردانە چۆن دەتوانن یەكڕیزیی‌و تەبایی حزب بپارێزن. ئینجا بەپێی بەرنامەی هاوچەرخ رێكخستنەكانمان پتەوترو نوێبكەینەوە. ئێمە هەموومان لەسەركردایەتیی (ی.ن.ك)‌و لەكاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكاندا، لەناو جەماوەرو كادیرو ئەندامانی حزبدا قسەی زۆر باش دەكەین، خۆمان بەخەمخۆری خەڵك‌و رێبازی شەهیدان‌و پارێزەری رێبازی سیاسیی (مام جەلال) دادەنێین. ئەم كۆنگرەیە سەنگی مەحەكی قسەكانمان‌و وەفادارییە بۆ پاراستنی خەباتی دەیان ساڵەی ماندووبوون‌و رێبازی باوكی منداڵە شەهیدەكان.

سەرجەم خەڵكی كوردستان بە تاسوقەوە دەڕواننە كۆنگرەی چوارەمی (ی.ن.ك)

باس له‌وه‌شده‌كات *كادیرو ئەندامانی حزب، دۆست‌و لایەنگرانی (ی.ن.ك)‌و بگرە سەرجەم خەڵكی كوردستان بە تاسوقەوە دەڕواننە كۆنگرەی چوارەمی (ی.ن.ك)، چونكە پێیانوایە ئەو كۆنگرەیە پاراستنی مێژووی (مام جەلال)‌و رێبازەكەیەتی. پاراستنی مێژووی ماندووبوون‌و ئارەقەو خوێنی هەزاران شەهیدە. كۆنگرەی یەكڕیزیی‌و گەشەكردن‌و نوێبوونەوەیە. كۆنگرەی راگرتنی پارسەنگی هێزو دیموكراتییە لەكوردستاندا، بەڵام وەكو دەڵێن خێزانێكی سادە كاتێ بڕیاری گەشتێك دەدەن، پێشتر تەكبیر دەكەن، ئاڕاستەی گەشتەكە دیاریدەكەن‌و بەرنامەی بۆ دادەڕێژن، كەلوپەل ئامادەدەكەن، ئینجا گەشتەكە دەكەن. جا كۆنگرەیەكی وا گەورەش كە سەدان هەزار كەس چاوی لەسەرێتی‌و چارەنووسی سەدان هەزار كەسی پێوە بەندە، بێ ئامادەسازی‌و بێ راوێژو تەكبیرو هەماهەنگی‌و سازان، چۆن دەكرێ؟!.


كۆنگر بۆ دۆخی ئێستای یەكێتی وێستگەیەكی پەڕینەوەی چارەنووسسازە

مسته‌ فا ئه‌حمه‌دی نوسه‌ر ده‌ڵیت.ئەم كۆنگرەیە بۆ دۆخی ئێستای یەكێتی وێستگەیەكی پەڕینەوەی چارەنووسسازە، چونكە وەك ئاماژەی بۆكراوە، بۆ نوێبوونەوەو بەهێزكردنەوەی پێگەو سەنگ‌و پێكهاتەی یەكێتییە، بەو پێیە گۆڕانكاریی بنەڕەتی لە هەیكەل‌و ئۆرگانەكاندا دەكرێ، بەشێوەیەك هەندێ دامەزراوەی حزب بچووك دەكرێنەوەو بەشێكیشیان لادەبرێن، هاوكات پێشدەچێ لەدوای تاوتوێكردنی راپۆرتی لیژنەكان‌و گفتوگۆكانی نێو كۆنگرە، هەندێ ئۆرگانی تریش زیاد بكرێن.
مادام كۆنگرە حەوجێ بە پێشنیازە، بە تێڕوانینی ئێمە یەكێك لەو جەدەلانەی كە پێویستە كۆنگرە دەستی بخاتەسەرو چارەسەری بكا، لەخۆگرتنەوەو رێكخستنەوەو جێكردنەوەی لەشكرێك كادری خۆبەخشی رەنجاوو ناڕازییە، كە لەهەموو قۆناغەكاندا ناوو تایتڵ‌و ژیان‌و كات‌و خەباتی نەپساوەیان لەقازانجی نەش‌و نما كردن‌و هەڵسانەوەی یەكێتیدا كردۆتە قوربانی‌و بۆ تەنها رۆژێك، نەزیز بوون نە سەنگەریان گوێزاوەتەوە، نە سستی لەكایەی رێكخراوەییدا رووی لێناون، بەڵام لەم بەلێشاوی پێدانی رۆڵ‌و پلەو پۆست‌و ئیمتیازاتانەی ئەم دواییەدا، لەجیاتی دەستخۆشی‌و رێزگرتن‌و ئەمەك نوواندن بەرامبەریان، بەداخەوە كراونەتە بەردەبازی سەرخستن‌و گەورەكردن‌و دۆزینەوەی ناونیشان بۆ ژمارەیەك لە کادرە گەڕاوەکان!


كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرە كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌ نجامدا

كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوای بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ بەستنی چوارەمین كۆنگرە بۆ رۆژی 7-ی 12-ی 2019 یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجامدا، لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆی پێویست سەبارەت بە هەنگاوەكانی داهاتوو بۆ بەستنی چوارەمین كۆنگرەكراو بڕیاری پێویست درا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەنگاوە پراكتیكییەكانی بەستنی كۆنگرە.
1414 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/12/2019 4:21:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ