هەمەڕەنگ
به‌م نیشانانه‌ بزانه‌ له‌شت ماندووه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ به‌هۆى سه‌رقاڵى و به‌رده‌وام كار كردنمان كه‌مترین كات ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ پشوو دان ، و هه‌ست ده‌كه‌یت له‌شت به‌هێزه‌ و به‌رگه‌ى ماندوێتى زۆر ده‌گریت ، به‌ڵام له‌كه‌مترین كاتدا له‌ش كاردانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت و دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م نیشانانه‌ هه‌ست به‌هیلاكى و ماندوێتى جه‌سته‌ت ده‌كه‌یت .
له‌خواره‌وه‌ باس له‌و نیشانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هیلاكى له‌شت ده‌رده‌خات :-
به‌رده‌وام ئازارى سه‌ر و سه‌رئێشه‌ هۆكارێكه‌ تا پێت بڵێت مێشكت ماندووه‌ .
ته‌ڵخ بوونى بینینت و ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ى چاوه‌كانت ئاماژه‌ى بۆ كه‌مى خه‌و و یان هیلاكى چاوه‌كانت .
خێرا لێدانى دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى نیشانه‌ى ماندوێتى له‌شه‌ .
له‌رزینى له‌ش هۆكارى زۆر هیلاكى جه‌سته‌یه‌ .
به‌رده‌وام تووڕه‌بونت ، پشوو وه‌رنه‌گرتن وات لێ ده‌كات هێمنى له‌ده‌ست بده‌یت .
كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش به‌و هۆیه‌ى له‌ش به‌هۆى هیلاكییه‌وه‌ به‌رگرى له‌ده‌ست ده‌دات.
1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2019 12:00:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ