تەندروستی
هه‌رگیز بیر له‌ كێشانى جگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنى مه‌كه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى ڕۆژنامه‌ى (دیل مه‌یلى) به‌ریتانى باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ئاره‌زووى به‌كارهێنانى جگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنى ده‌كه‌ن ، و ده‌یكێشن .
به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى ساڵى 2019 ى خستۆته‌ ڕوو زۆربه‌ى توش بووانى هه‌وكردنى سییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانى جگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنى ، له‌م ساڵدا به‌هۆى زیاتر بوونى خواست بۆ كێشانى جگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنى ، هه‌وكردنى سییه‌كان ڕێژه‌یه‌كى ئێجگار زۆرى  توش به‌كا رهێنه‌ران كردووه‌ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند توێژینه‌وه‌ى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى پشت ڕاست كردۆته‌وه‌ كێشانى جگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنى به‌كارهێنه‌رانى توشى كۆكه‌ و هه‌وكردنى سییه‌كان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و بوونى ئازارى سه‌ر سنگ به‌هۆى سووتاندنه‌وه‌ى ناوپۆشى قورگ و گه‌روو ده‌كاته‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ هه‌تا ده‌توانى خۆت به‌دوور بگریت له‌ كێشانى جگه‌ره‌ى ئه‌له‌كترۆنى تا سییه‌كانت ته‌ندروست بن .
346 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2019 12:18:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ