هەواڵ
پەرلەمانتارێکی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە

لەسەر کڕینی جلوبەرگەکەی لە کاتی پەرلەمانتاریدا، پەرلەمانتارێکی پێشوی بزوتنەوەی گۆران رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئێڤار ئیبراهیم، پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، باس لە خولیای خۆی بۆ جل گۆڕین دەكات و دەڵێت: لە ماوەی پێنج ساڵی پەرلەمانتاریمدا جلم دووبارە نەكردووەتەوە و هەموو رۆژێك جلێكی نوێم پۆشیوە.
هێڤار ئیبراهیم لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت: من بەڕاشكاوانەو بەڕاستگۆیی وتومە ئەوكاتەی پەرلەمانتار بووم هیچ رۆژێك بەجلی دووبارە نەچوومەتە پەرلەمان من وەكو هەر  ئافرەتێكی تر بەسروشتی  حەزم لەرێك پۆشییە، بەڵام هەرگیز رۆژێك جلی گران بەهام نەپۆشیووە.
دەشڵێت:ئەو كراسانەی كەمن دەیكڕم و كڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو كوڕان) ی شاری هەولێر بووە كەرۆژانە كراسی كوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەكرێت، لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی  و جانتایەكی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار كڕیووە.
ده‌شڵیت ،ئەگەر من  مانگانە 30كراسیشم كڕی بێت دەكاتە تەنیا 150 هەزار دینار ، لەكاتێكدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێكی ئیتاڵی  و جانتایەكی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار كڕیووە.
13794 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/17/2019 2:03:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ