هەواڵ
کوژرانی مەترسیدارترین ژنی جیهان ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاستە


بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، پۆلیسی مەکسیک رایگەیاندووە، تەرمی کڵاودیا ئۆچوا فیلیکس (تەمەن 34 ساڵ)، لە خانووێکی دوورگەی مۆسالا لە مەکسیک، دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی مەکسیک رایگەیاندووە، کڵاودیا ئۆچوا فیلیکس شەوی 14-9-2019 لە یانەیەکی شەوانە لەگەڵ پیاوێک چووەتە ماڵەوە و لەسەر جێگای خەو، گیانی لەدەست داوە.
کڵاودیا کچێکی نمایشکاری جلوبەرگ بوو، هاوسەرگیریی لەگەڵ کارتەڵ سینالوای بازرگانی ماددەی هۆشبەر کردووە و دایکی سێ منداڵە. کڵاودیا بەردەوام وێنەی خۆی و چەتەکانی و چەکەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکردەوە.
ئەو ژنە، بە یەکێک لە مەترسیداترین ژنەکانی جیهان دادەنرا، چونکە سەرۆکایەتیی گرووپێکی مافیایی و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری دەکرد.

11905 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/18/2019 2:59:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ