هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
 ئاڕاستە
ئاسایشى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حەوت تاوانبار كە لەماوەی رابردوودا بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەری دەستگیراون،سزا دران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌:لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیاندا بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەرجۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانیان توانیان لەڕۆژانی  5/2/2019 تا ڕۆژی  24/6/2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیر بكەن بەپێی ماددەی (14 مخدرات).

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات:لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ڕۆژانی 16/9/2019 و 17/9/2019 و 18/9/2019 سزادراون

ئاسایشى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو:(ا.ع.ح) لەدایكبوی ساڵی (1989) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی دوو ساڵ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، هەروەها (س.م.ح) لەدایكبوی 1991  رەگەزی نێر پیشەی كاسب سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار،  (س،ع،س) لەدایكبوی ساڵی ( 1979 ) رەگەزی (نێر) پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار".
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: (ز.م.ع) لەدایكبوی ساڵی (1996) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی  شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، (ب،ع،م) لەدایكبوی ساڵی (1999) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، هەروەها (چ.غ.ع) لەدایكبوی ساڵی (2000) رەگەزی (نێر) پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، (گ.ص.م) لەدایكبوی ساڵی (1984) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار".
29851 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2019 1:05:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ