هەواڵ
‎مەڵبەندی هەولێری یەكێتی ئیدانە ڕێگرتن لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دەكات
 ئاڕاستە



شاڵاو کۆسرە ت ڕەسوڵ ئیدانە ی ڕێگه گرتن لە هە ڤاڵ مە حمود سە نگاوی دە کات بۆشاری هە ولێر.


‎زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لەبازگەی سماقوڵی ڕێگری لەهاتنی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا بۆ هەولێر، ڕێگری كردن لەكاك مەحمود تەنها ڕێگری كردن نییە لە كەسایەتییەك بەڵكو  ڕێگرتنە لە هەموو هاووڵاتیەك و خەباتگێڕێكی كورد، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی هەولێر ئیدانەی ڕێگری كردن لەهەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دەكەین و دژی قۆرخكردنی هەولێرین لەلایەن لایەنێكی سیاسی و دووپاتی دەكەینەوە كە هەولێر هی هیچ گروپ و تاخم و لایەنێك نییە، هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانەو ڕێگری كردن لە خەڵكی و تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی خەریكە دەبێتە دیاردە و هەرگیز مایەی قبوڵكردن نییەو دەبێ بنبڕ بكرێ. 


‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسول
‎لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ڕێكخستنی هەولێری
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

995 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2019 3:12:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ