هەواڵ
کاروان عەلی شامار لە سە ر ڕێگریکردن لە مە حمود سە نگاوی هاتە دە نگ
 ئاڕاستە





کاروان عە لی شامار  کوڕی خاتو وە سفیە بە نی وە یسی کۆچکردوی ئە ندامی سە رکردایە تی یە کێتی خۆیندنە وە ی خۆی خستۆتە ڕوو.

کاروان عە لی شامار دە ڵێت،پێش دەستپێک، ئەو رێگریەی ئەمڕۆ لە بازگەی دێگەڵە لە مەحمود سەنگاوی کراوە تەنھا بۆ بە ئامانجگرتنی ئەو نەبووە بەڵکو لێدان و سوکایەتی بووە لەبەرامبەر ھەموو سەروەرییەکانی یەکێتی و خوێنی شەھیدەکانیدا! حەق وایە لەسەر ئاستی باڵای حزبەکەدا پرۆتستۆی ئەو سکاندالەی میلیشیاکانی پارتی بکرێ و بەجۆرێک رێگەنەدرێ ھیچ بەرپرسێکی باڵای پارتی پێی گلاوی بخاتە ناو شاری سلێمانیەوە!

دە شڵێ..ئەمە جاری یەکەم نییە پارتی و سەرانی ماڵبات کاری  نابەجێ و ترسۆکانە بەرامبەر تێکۆشەرەکانی یەکێتی ئەنجامدەدەن، یەکێتی لە رابردوو تا ھەنوکە بابەتی مامەلەی لەگەل پێشھاتە نەخوازراوەکاندا کردوەو گوزەرانی ھاوڵاتیانو جێگری دۆخی سیاسی و ئابوری لە ئەجنداو ئەولەویەتی کارو کردارەکانیدا بووە، وەلێ دەرکەوت ھەڵوێستی بابەتی و ئەرێی لەوجۆرەش لەھەمبەر حزبی ئاشبەتاڵ و خیانەتدا لێکەوتەو زیانی ھەبووە!

کاروان باس لە وەشدە کات..ئەو میتۆدەی ساڵاھایە پارتی بەرامبەر تێکۆشەرانی حزب و لایەنە سیاسەکانی تر پەیرەویدەکا نەنگی و پەڵەیەکی رەشە بەنێو چاوانی ماڵباتی بارزانیەوە، بەڵام سەبری ئەیوبی یەکێتیەکان و دانبەخۆداگرتنیان تەنھا بۆ رێگری بووە لە دوو ئیدارەو تێکنەچونی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی، لێ بژاردەو پەرچەکرداری زۆر ھەبووە یەکێتی بیانگرێتەبەر بەلام بەرپرسانە مامەڵەی کردوەو لەو پێناوەشدا باج و قوربانی زۆری داوە.

خولاسە، گەر سنورێک بۆ بێرێزی سەرانی پارتی و میلیشاکانی دانەنرێ ئەوا ئەوەی ئەمرۆ بەرامبەر سەنگاوی کرا سبەی بەرامبەر جوامێرەکانی تری قالبوی خەبات دەکرێن! کاری ترسنۆک و قێزەون و نوچدان و ئاکتی لەرزۆک و ترسنۆکانە لە دێرۆکی پارتی و بارزانیدا شتێکی واریدو مومکین بووەو ھەرگیز بنبر نابێ لەھەگبەیاندا. دواجاریش سەنگاوی لەلوتکەدا دەبێ و سەرانی بارزانیش ناگەن بە دامێنی پێلاوەکانی.
11062 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2019 4:05:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ