هەواڵ
‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە كونسوڵی توركیا لە هەرێم كرد
 ئاڕاستە


‎دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩/٩/٢٠١٩ لەشاری هەولێر دەرباز كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە هاكان كەرەجای كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

‎لە دیدارەكە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كراو جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆكان بەئاراستەی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان كرایەوە. 
‎هاوكات گفتوگۆی جدی كرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، دەرباز كۆسرەت ڕەسول و هاكان كەرەجای هاوڕا بوون كە پەیوەندی تەندروست دەتوانێ دۆخی كوردستان بەرەو ئاقارێكی باش ببات و كێشەكان چارەسەر بكات.
1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2019 4:13:34 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ