هەواڵ
سەرۆک کۆمار خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی ھەولێر و دھۆکی کرد
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح دوای نێوەرۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٩/١٩ لە شاری ھەولێر خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سنوری ھەولێر و دھۆکی کرد.

لە میانی مەراسیمیکدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ئامادەیی ئەنجامی دابوو، دکتۆر بەرھەم وتەیەکی پێشکەش بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان کرد و ڕایگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵم کەئەمرۆ لە شاری ھەولێری ئازیز بەدیدەنیتان شاد دەبم و بەشداری خۆشی و شادی ئەم سەرکەوتنەتان دەکەم، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی خۆتان و کەسوکارتان دەکەم.

ھەر لە میانی مەراسیمەکەدا سەرۆک کۆمار وتی: سەرکەوتنی ئێوە بۆ خۆتان و کەسوکارتان و ئایندەی وڵاتەکەشمان گرنگە، بۆیە داواتان لێدەکەم کە جێ دەستان لە بوژاندنەوە و بونیادنانەوەی وڵات دیار و پرشنگدار بێت، دڵنیاشم ھەر وا دەبێت.

ھاوکات سەرۆک کۆمار سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن، وتی کە پێویستە حکومەت گرنگی زیاتر بە باشکردنی پرۆگرامی خوێندن بدات و ھەوڵەکانی چر بکاتەوە لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خوێندن و خوێنداکاران، چونکە ئایندەی ئەم وڵاتە لەسەر دەستی ئێوە دێتە دی. 

شایەنی باسە نوێنەری وەزیری پەروەردە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران ئامادەی مەراسیمەکە بوون و خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری سەرۆک کۆمار نیشان دا، لە ھەمان کاتدا ھەوڵ و پشتیوانی سەرۆک بەرھەم- یان لە پرۆسەی خوێندندا  بەرزنرخاند.

400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/19/2019 8:55:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ