هەواڵ
سعودییە:دەبێت سنور بۆ هێرشەکانی ئێران دابنرێت
 ئاڕاستە:لاڤین حه‌مه‌ رووف
عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ كاروباری دەرەوە لە میانی توێتێكدا ، ئاماژەی بەوەدا ، تادێت كۆماری ئیسلامی ئێران رادەی هێرشەكانی بۆ سەر سعودیە فراوان تر دەكات 

وتیشی: پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سنوورێك بۆ دەستدرێژییەكانی تاران دابنێت ، هاوكات لە بەشێكی تری وتەكانیدا عادل جوبەیر تیشكی خستە سەر بۆردومانكردنی دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە لە چەند رۆژی رابردوودا  و رایگەیاند: هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە ئەو راستییەی سەلماند كە ئێران نایەوێت كێشە و ئاڵۆزییەكان بە دانوستان و گفتوگۆ چارەسەر بكات ، هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ كاروباری دەرەوە بە پێویستی زانی هەنگاوەكان دژی ئێران توند تر بكرێت و تەنها لە چوارچێوەی سزا و گەمارۆی ئابووری و دارایی نەمێنێتەوە.
326 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/20/2019 12:00:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ