هەواڵ
ھەر سێ بەرھەمە نوێ ئەپڵ ئایفۆن 11- 11 پرۆ 11 پرۆ ماکس گەیشتە شاری سلێمانی دەکەوێتە بازاڕەوە
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
ئایفۆنە نوێیەکان درێژکراوەی مۆدیلەکانی ئایفۆن ئێکس و ئێکس ئێس و ئێکس ماکس و ئێکس ئاڕە 

چەند ھۆکارێک ھەن ھانت دەدەن بۆ کڕینی ئەم مۆبایلە نوێیانە ئەوەش ئەوەیە کەبەھۆی توانا زۆرەکەیەوە دەتوانێ رکابەری ئەو مۆبایلانە بکات کەلەئایندەدا دەخرێنە بازارەوە 
ئەو توانایەی ئایفۆن 11 ھەیەتی لەرووی باترییەوە نمونەییە و پێشتر ئایفۆن لەم جۆرەی نەبوە
سەرباری دیزاینە جوانەکەی و دیزاینی کامێراکانی، سەرباری ئەوەش ئایفۆنی 11 بە 6 رەنگی جیاواز بەرھەم دێت و شاشەکەشی 6.1 ئینجە
کامێرای دواوەی 2 کامێرای 12 مێگاپکسڵە و توانای وێنەگرتنی 4K ی ھەیە. 
پرۆسێسەری A13 bionic ی ھەیە.
ئایفۆنی 11 پرۆ ماکس نوێترین بەرھەمی ئەپڵە و سێ کامێرای ھەیە لەدواوە و شاشەی سوپەر ریتینا و دووقەبارەی 5.8 ئینج و 6.5 ئینجە
ئامێرەکە بەرگەی تەڕبوون دەگرێ لەقوڵایی 4 مەتر بۆماوەی 30 دەقیقە.
1631 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/20/2019 3:00:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ