کۆمەڵایەتی
چۆن په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانت به‌هێز ده‌كه‌یت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ڕه‌نگه‌ بیرۆكه‌ى نوێ مان هه‌بێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ كار و پیشه‌ى ڕۆژانه‌یمان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ پته‌و بوونى په‌یوه‌ندى نێوان هاوپیشه‌كانت گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنت.
له‌خواره‌وه‌  هه‌ندێك رێنمایی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كارده‌كه‌ن و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان یان هاوكاره‌كانیان ده‌كه‌ن: 
*پێویسته‌ بۆچوونی هه‌مووان وه‌ربگیریت به‌تایبه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، نابێت بۆچوونی خۆت یان كه‌سێكی دیكه‌ بكه‌یت به‌ پێوه‌ر.
 *كاتێك ده‌ته‌وێت تێبینیه‌ك بده‌یت به‌ هاوپیشه‌یه‌كت، پێویسته‌ به‌ رێگایه‌ك ئاگاداری بكه‌یت، كه‌ بێزارنه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ باشتر هه‌نگاوبنێت. 
*هه‌وڵبده‌ جگه‌ له‌ گفتوگۆی كاركردن، ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی و ژیانی رۆژانه‌یان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رپرس بیت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانت به‌هێزتر بێت.
 *رێز له‌ بۆچوونه‌كانیان بگره‌ و متمانه‌ له‌ نێوانتاندا دروستبكه‌.
 *له‌ماوه‌ی كاركردنتدا دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌وباسی ناڕاست و گفتوگۆی بێسوود.
307 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2019 12:22:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ