تەندروستی
باشترین ڕێنمایى بۆ پێدانى شیرى منداڵ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ى دایكان به‌هۆى نه‌بوونى شیر یان كه‌مى شیر له‌سنگیدا ناچار ده‌بێت په‌نا به‌رێته‌ به‌ر شیرى قووتوو ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین شیرى دایك به‌باشترین شیر داده‌نرێت بۆ منداڵى تازه‌ له‌دایك بوو ، 
 دایكان پێویسته‌ باشترین شیرى قووتوو بۆ منداڵه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ونابێت له‌خۆته‌وه‌ شیرى بۆ به‌كاربهێنیت به‌ڵكو ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ته‌مه‌نى منداڵ و گونجاندن له‌گه‌ڵیدا .
سه‌ره‌تا دایكان پێویسته‌ ده‌ستییان به‌ پاكى به‌ سابوون بشۆرێت .
پاشان مه‌مه‌ى شیرى منداڵه‌كه‌ ڕۆژانه‌ پێش به‌كارهێنان به‌ئاو و فڵچه‌ ناوه‌كه‌ى پاك بشۆ .
دواى ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌ده‌فرێكى ئاوى گه‌رمدا بۆ چه‌ند خوله‌كێك دابنرێت چونكه‌ پاكى ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ به‌كتریا  و میكرۆبێك .
منداڵه‌كه‌ت برسیى مه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ زیاده‌ خۆرى له‌ پێدانى شیر به‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌بیته‌ هۆى رشاندنه‌وه‌ى و ترشه‌ڵۆك بوونى گه‌ده‌ى .
مانه‌وه‌ى شیرى له‌مه‌مه‌ى منداله‌كه‌ت دواى دوو كاتژمێر نابێت دووباره‌ پێى بده‌یته‌وه‌ .
دایكان ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ن شیرى گه‌رم نه‌ده‌ن به‌ مناڵ به‌ڵكو شله‌تێن باشترینه‌ بۆ منداڵ.
744 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/22/2019 12:18:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ