هەواڵ
سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاگاداری ئه‌م بڕیارانه‌بن
 ئاڕاستە


سەبارەت بە دامەزراندن و گواستنەوەی راژە و گەڕانەوە بۆ وەزیفە و قەرەبووكردنەوە و چەند بابەتێكی تر، ئەنجومەنی وەزیران، چه‌ند بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، كە لە 11ی 9ی 2019 دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە، كە بۆ كەمكردنەوەی رۆتین و رێكخستنی ئەو نووسراوانەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنێردرێن، چەند رێكارێكی تازەیان گرتووەتە بەر. جەختیش كراوەتەوە، بە رەچاوكردنی بارودۆخی دارایی و رێكخستنەوەی میلاكات، چەند كارێك هەیە دەبێت وەزارەت و فەرمانگەكان لە كاتی نووسراو پابەندی بن، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوا نووسراوەكانیان رایی ناكرێت.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌ هیچ نووسراوێكی دامەزراندنیان بۆ بەرز نەكرێتەوە، تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لە لایەن ئەنجومەنی باڵای راژە رێك دەخرێت،پەیوەست بە گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ راژەی سەربازی و شارستانی، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردووەتەوە، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە گەڕانەوەی وەزیفەیان بۆ دەكرێت كە بەهۆی حوكمی دادگا یان دۆسێیەكی دادوەرییەوە لە راژە دادەبڕێن.
باسی له‌ وه‌شكردوه‌ ،نووسراوێكی تایبەت بە گواستنەوەی تەنسیبكردنی فەرمانبەران لەدەرەوەی هەرێم بۆ ناو دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران كاری لەسەر ناكرێت، چونكە راگیراوە. گواستنەوەی فەرمانبەرانیش لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆ شارستانی و بەپێچەوانە لە شارستانی بۆ سەربازی، كاری لەسەر ناكرێت و رەت دەكرێتەوە.
ئاشكراشی كردووە، هەموو درێژكردنەوەیەكی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانە راگیراوە، كە ماوەی یاساییان تەواو كردووە، بۆیە دەبێت ئەو كەسانە خانەنشین بكرێن و ماوەی خزمەتیان بۆ درێژ ناكرێتەوە وهەر نووسراوێك بۆ تەرخانكردن و نوێكردنەوەی رەزامەندیی گواستنەوەی زەویی نیشتەجێكردن ئاڕاستەیان بكرێت، كاری لەسەر ناكرێت.
هه‌روه‌ها نووسراوەكانی تایبەت بە قەرەبووكردنەوە، كەوا وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لێی بەرپرسیار نین، كاریان لەسەر ناكرێت، بەڵام ئەگەر فەرمانگەیەكی حكوومی بەرپرس بێت، ئەوا كاری لەسەر دەكرێت ونووسراوی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەكارهێنانی تایبەتی و نووسراوەكانی تایبەت بە هاوكاریی دارایی بۆ هەر مەبەستێك بێت، كاری لەسەر ناكرێت.
36809 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/24/2019 1:43:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ