کۆمەڵایەتی
له‌ زۆرترین به‌شداربوو توانى نازناوى قۆزترین پیاو به‌ده‌ست بهێنێ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
قۆزترین  پیاو له‌ جیهاندا بۆ ساڵ ٢٠١٩ له‌ تایلاند هه‌ڵبژێردرا، تێیدا كورێكی كۆریای باشور نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
په‌یجی سه‌ره‌كی میسیۆلۆجی ناوی پێنج قۆزترین پیاوی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئاشكراكردووه‌، تێیدا كیم چۆنگ وو پله‌ی یه‌كه‌می پێبه‌خشراو نازناوی شاجوانی قۆزترین پیاوی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
حه‌سام سه‌عیدی گه‌نجێكی تونسییه‌ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، جۆس لویس ڕۆدریگۆی ئیسپانی پله‌ی سێیه‌م و كینان مورسیلی سویسری پله‌ی چواره‌م و براولۆ ئینكارناسیۆن له‌ هه‌رێمی دۆمینیكان پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا.
پێشبڕكێ هه‌ڵبژاردنی قۆزترین پیاوی جیهان "مسته‌ر گڵۆباڵ" كه‌ شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ پایته‌ختی تایلاند "بانكۆك" به‌ڕێوه‌چوو، پیاوی ٣٨ وڵات تێیدا به‌شداربوون.

932 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/28/2019 12:26:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ