قائمقامیەتی قەزای پشدەر (قەڵادزە) نرخی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی (9) بە سێ نرخی جیاواز ڕاگەیاند کە زۆرترین نرخ بڕی (2,500) دینارە .
لە ڕاگەیەنراوێکی دا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە قائمقامیەتی قەزای پشدەر (قەڵادزە) ڕایگەیاندووە "
دانیشتوانی شاری قەلادزێ ئاگادار دەکەینەوە کرێی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی (9) بە سێ نرخی جیاواز دیاریکراوە کە زۆرترین نرخی بۆ ئەم مانگە ئەمپێری (۲٫٥۰۰) دوو هەزار و پێنج سەد دینارە " .
ئاماژە بەوەشکراوە " نرخەکان بە پێی خوێندنەوەی کاتژمێری کارکردنی مۆلیدەکان دیاریدەکریت، کە مانگانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتی مۆلیدە ئەهلییەکان دەخوێندرێنەوە، بۆ ئەم مانگە بۆ دیاریکردنی نرخەکە ژمارەی کاتژمیرەکان لێکدانی (43 ) دینار کراوە.
واتە ژمارەی کاتژمێری کارکردن × 43 دینار = بری پارەی وەرگیراو.
تێبینی: دیاریکردنی نرخی یەک کاتژمێری کارکرنی مۆلیدە ئەهلییەکان واتە 43 چل و سێ دینارەکە، لەلایەن وەزارەتەوە بەیەک نرخ دیاریکراوە بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێم.
وە هەرکەسیک سەرنجیکی هەیە دەتوانێ پەیوەندی بەم ژمارە موباییلانەوە بکات. یاخود سەردانی دیوانی قائممقامیەت بکات.
07501466345 ، 07501206301, 07701514707