هەواڵ
خۆشەویستەکەى حمکۆ چۆنێتى دەستدرێژیە سێکسیەکەى دەگێڕێتەوە
 ئاڕاستە



هونه‌رمه‌ندى کۆمیدى حه‌مکۆ که‌ به‌هۆى سکاڵاى کچێکه‌وه‌ له‌ ئێستادا له‌ زینداندایه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندى خۆى و ئه‌و کچه‌ ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ ره‌زامه‌ندی خۆی سێکسم له‌گه‌ڵ کردووه‌.

 رۆژنامه‌ى رووداو بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، (س)ئه‌و کچه‌ی که‌ سکاڵای له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند حه‌مکۆ تۆمارکردووه‌ به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ری به‌ ناوى هاوسه‌رگیری و فێڵ لێکردنی، له‌ ئیفاده‌که‌یدا لای پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ ،سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندیه‌کی ئاساییمان هه‌بوو، دواتر په‌یوه‌ندیه‌که‌مان گۆڕا بۆ خۆشه‌ویستی و چه‌ندین جار له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ناو ماڵه‌که‌ی حه‌مکۆشدا یه‌کمان بینیوه‌،

خۆشه‌ویسته‌که‌ی حه‌مکۆ باسى لەوەشکردوە،له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا چووینه‌ ماڵی حه‌مکۆ له‌وێ کچه‌کانیشی لێبوون، ئێمه‌ خواردمانه‌وه‌ و منیش به‌هۆی کاریگه‌ری خواردنه‌وه‌که‌وه‌ ئاگام له‌ خۆم نه‌ما، کاتێک به‌یانی خه‌به‌رم بووه‌وه‌ له‌ ژووری نوستنه‌که‌ بووم و کچێنیشم له‌ ده‌ستدابوو.

دەشڵێت،هه‌رچه‌نده‌ حه‌مکۆ بردمی بۆ لای چه‌ند پزیشکێکى پسپۆڕی ژنان، به‌ڵام هه‌موویان دڵنیایان کردینه‌وه‌ له‌وه‌ی کچێنیم له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌و شه‌وه‌ حه‌مکۆ کچێنی منی برد و به‌ڵێنی پێدام هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام دواتر راستی نه‌کرد و له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌ هاوسه‌رگیری کرد، بۆیه‌ سکاڵام له‌سه‌ر تۆمارکردووه‌".

 حه‌مکۆش ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ ،ئێمه‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی خۆی سێکسم له‌گه‌ڵ کردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ خوێنێکی کاڵم بینی به‌ڵام ئه‌و هه‌شت مانگ پێشتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوڕێکی دیکه‌ هه‌بووه‌ و گومان ده‌که‌م له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌ خه‌وتبێت.
106974 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/30/2019 2:47:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ