تەندروستی
بۆ دابه‌زینى كێشى له‌شت گرنگى بده‌ به‌م سه‌وزانه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین خاوه‌ن له‌ش و لارێكى ڕێك و جوان بین ، هه‌ربۆیه‌ په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر وه‌رزش و خۆمان بێ به‌ش ده‌كه‌ین له‌ خواردنى ژه‌مه‌كانمان ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بتوانین كێشمان دابه‌زێت به‌تایبه‌تى وورگ و چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌ر .
به‌ پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ باس له‌خواردنى ئه‌و سه‌ووزه‌واتانه‌ ده‌كات كه‌ ریشاڵین هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى كێش و كه‌م بوونه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش :-
په‌تاته‌ى كوڵاو : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پڕۆتین به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ به‌ كوڵاوى بیخۆیت نه‌ك به‌ سووره‌كراوى ده‌توانى به‌بێ نان له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌وزه‌یه‌ك ئاره‌زووى ده‌كه‌یت بیخۆیت و كه‌مێك بیبه‌رى تونى هاڕاوى پێوه‌ بكه‌.
قه‌رنابیت و كه‌له‌رم : هه‌ریه‌كه‌یان ده‌توانى بكوڵێنیت و بیخۆیت و یان تێكه‌ڵى چه‌ند سه‌ووزه‌یه‌كى بكه‌یت پرۆتینیان تێدایه‌ و به‌سه‌وزه‌یه‌كى ریشاڵى داده‌نرێن.
سپیناخ و لۆبیا و پاقله‌ : هه‌ریه‌كه‌ له‌م سه‌ووزه‌ وه‌ره‌قییانه‌ ده‌توانى هه‌روه‌كو شله‌ ئاماده‌ى بكه‌یت و به‌بێ نان بیخۆیت .
گێزه‌ر : شۆربا ئاماده‌ بكه‌ هه‌وڵ بده‌ بڕێكى زۆر گێزه‌رى تێ بكه‌یت وجوان بیكۆڵێنه‌ له‌گه‌ڵیدا ، گێزه‌ر تواناى دابه‌زینى كالۆرى هه‌یه‌ چونكه‌ ریشاڵییه‌ و كێش داده‌به‌زێنێت .
221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/1/2019 1:08:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ