کۆمەڵایەتی
سێ ڕێگه‌ بگره‌ به‌ر بۆ مانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى هاوسه‌ران ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ژیانێكى ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر به‌ڕێ بكه‌ن دوور له‌ هه‌موو كێشه‌ و گرفت و جیابونه‌وه‌یه‌ك ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ بگرنه‌ به‌ر كه‌ ده‌یان گه‌یه‌نێته‌ خۆش به‌ختى و خۆش گوزه‌رانى .
سێ بنه‌مایى سه‌ره‌كى هاوسه‌ران ده‌گه‌یه‌نێته‌ ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر دوور له‌ گرفت و كێشه‌ :-
*پشتیوانی كردنی هاوبه‌شی ژیانت:
له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی ژیانی هاوسه‌رگیری گرنگترین هه‌نگاو پشتیوانی كردنی هاوبه‌شی ژیانته‌ له‌ هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا.
*دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆپه‌رستی له‌ كێشه‌كاندا:
خۆپه‌رستی یه‌كێكه‌ له‌و ره‌فتارانه‌ی كۆتای به‌ ژیانی هاوسه‌ری ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌ ئاسوده‌ی بمێننه‌وه‌ دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ خۆپه‌رستی به‌تایبه‌تی له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا واتا كاتێك هاوبه‌شی ژیانت رووبه‌رووی كێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه‌ تا كۆتای له‌گه‌ڵی بمێنه‌وه‌ و یارمه‌تی بده‌.
 *وشه‌ی جوان كلیلی سه‌ركه‌وتنی هاوسه‌رگیرییه‌:
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی هاوسه‌ره‌كان پێكه‌وه‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ گۆڕینه‌وه‌ی وشه‌ و قسه‌ی جوانه‌ له‌نێوانیاندا، بۆ مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانتان و ژیانێكی ئاسوده‌  ، واتا ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژیانت پێی خۆشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان به‌ره‌و بێزاری و نه‌مان نه‌روات.
975 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/2/2019 2:26:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ