وەرزش
تاتا مارتینۆ : میسی شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان نەبوو
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


تاتا مارتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەکسیک و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە دیدارێکدا باس لەوەدەکات میسی شایەنی خەڵاتی باشترین یاریزان نەبووە

ماتا مارتینیۆ لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری کەناڵی Tudn مەکسیکی کە ڕایگەیاندووە بۆچی دەنگت بەمیسی نەداوە بۆ باشترین یاریزانی جیهان وتوویەتی : میسی وەرزێكی باشی بەڕێنەكرد تا شایستەی ئەوە بێت لە ڕیزی باشترینەكاندا بێت .

ئەو وتانەی مارتینۆ پاش ئەوەدێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لێۆنێل میسی توانی ڕکابەریەکە لە ڤاندایک و ڕۆناڵدۆ بباتەوە و ببێتە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی ڕابردوو کە ناسراوە بە The Best
263 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/2/2019 3:58:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ