یۆڤانتۆس جێگرەوەی ڕۆناڵدۆی دیاریکردووە
ئاڕاستە:کاوان عومەر
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ئێستاوە هێرشبەرێکی دیاریکردوە تا بیگوازێتەوەی یانەکەی لە ئەگەری وازهێنان یان ڕۆیشانی ڕۆناڵدۆ لەیانەکە
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە ، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەوەرزی داهاتووۆا گرێبەست لەگەڵ هاری کەینی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام ئیمزا بکات
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە ، یانەکە بیر لەوە دەکاتەوە کە لەئەگەری وازهێنان یان ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ یان مانزۆکیچ بە هاری کەین جێگەیان پڕبکاتەوە
|