هەواڵ
فراکسیۆنی گۆڕان كۆچی دوای په‌رله‌مانتارێكی ڕاگه‌یاند
 ئاڕاستە

ژنە پەرلەمانتارێکی پێشوتری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

شه‌وی رابردوو ئاهەنگ عارف، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان و دانیشتوی شاری هەولێر، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و فراکسیۆنی گۆڕان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە بۆ کۆچی دوایی ئاهەنگ عارف.

فراکسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوای خاتوو ئاهه‌نگ عارف، په‌رله‌مانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە خولی سێیەم، پرسه‌و سه‌رخۆشی له‌ خۆمان و که‌س و کارو هاوڕێیانی ئه‌و خاتوونه‌ ده‌كه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارن به‌هه‌شت جێگای بێت.
11452 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2019 11:32:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ