هەواڵ
دابەشکردنی موچەی مانگی تەموز دەستپێدەکات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ئەمساڵ دەستپێدەکات و موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

به‌ پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم ده‌ست ئاراسته‌ كه‌تووه‌ ، بڕیاره‌ ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و سبەی دوشەممەش مووچەی یەکەی ٧٠ و٨٠ی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

هه‌ر به‌ پێى زانیارییه‌كان  رۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.
13056 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/6/2019 11:38:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ