هەمەڕەنگ
زۆربه‌كارهێنانى مكیاژ له‌م وه‌رزه‌ توشى چیت ده‌كات !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى خانمان زۆر ئاره‌زووى خۆ جوان كردن و ڕازاندنه‌وه‌ و موكیاژ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رده‌وام به‌كارهێنانى مكیاژ ئاره‌زووى زۆرى له‌سه‌ره‌ .
به‌ڵام به‌هاتنى وه‌رزى پاییز هه‌روه‌ك چۆن ده‌زانین پێست توشى ووشك بوونه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌م وه‌رزه‌دا پێویسته‌ ئاگادارى پێستت بیت تا نه‌هێڵیت توشى هه‌ستیارى و ووشك بوونه‌وه‌ ببێته‌وه‌ .
زۆر مكیاژ كردن له‌وه‌رزى پاییزدا كاریگه‌رى زۆر خراپ له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات و به‌ته‌واوى پێستت ووشك ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ زوو چرچ بوونى ڕوخسار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێست له‌م وه‌رزه‌دا به‌رده‌وام توشى هه‌ستیارى و خووران و سوور بوونه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌م وه‌رزه‌ كه‌متر مكیاژ بكه‌یت  و ئه‌گه‌ر زۆریشت به‌كارهێنا گرنگ له‌وه‌دایه‌ نه‌هێڵیت چوار بۆ پێنج  كاتژمێرزیاتر به‌ پێسته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ .
ده‌توانى كرێم و زه‌یتى شێدارى پێست به‌كاربهێنیت بۆ زیاتر چه‌وور بوونى پێستت.
550 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2019 1:53:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ