هەواڵ
وادەی دابە شکردنی موچە ی فە رمانبەران ڕاگە یە ندرا
 ئاڕاستە


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەهجەت سپینداری، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاندوە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەران دەکرێت.

ڕوونیشی کردەوە کە پەیوەندی بە بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کردووە و ئەو پێی ڕاگەیاندووە کە سبەی سێشەممە ٨ی ١٠ی ٢٠١٩، دەست بە دابەشکردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دەکرێت.

باسی لە وە شکردوە، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی یەکەکانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی مانگەکانی ڕابردوو لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دابەش بکرێت.
18015 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2019 1:57:12 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ