هەواڵ
له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌ ئیران هۆشداری ده‌دات
 ئاڕاستە

ئێران هۆشدارى داوه‌ته‌  نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ومه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیرى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق نه‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ئێرانییه‌كان به‌ به‌رپرسانى باڵاى كوردیان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا وتووه‌ (لایه‌ندارى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق نه‌كه‌ن و پێویسته‌ پشتگیرى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن له‌ پۆسته‌كه‌ى.
رۆژنامه‌ى زه‌مه‌ن بلأویكرۆدته‌وه‌"له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا، سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى كردووه‌ و هۆشدارى پێداون كه‌ نابێت كورد لایه‌نگرى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق بكات".
نێچیرڤان بارزانى، به‌یاننامه‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانى عێراق بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو خۆپیشاندانى مه‌ده‌نى و ئاشتییانه‌، مافێكى ده‌ستووریى پارێزراوه‌، به‌ڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێكدادان و نانه‌وه‌ى پشێوى و ده‌رچوون له‌ یاسا بگۆڕێت.
18732 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/8/2019 12:16:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ