هەواڵ
کاتژمێری سفری هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا
 ئاڕاستە


ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە،شەوی رابردوو، تورکیا جموجوڵە سەربازیەکانی بەرەو سنوری باکوری سوریا  رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.

 ئاماژە بەوەشکراوە،ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا 130 دانەن و بەرەو رۆژئاوای کوردستان  بەڕێکەوتون، کە چەندین دەبابەی لە جۆری "M60" و زرێپۆش لە جۆری "M113" تێدایە.

  سوپای تورکیا بە شاری ئاکچاکاڵی کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا، تێپەڕدەبن و بەرەو سنورەکانی سوریا  رۆژئاوای کوردستان  دەڕۆن.

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڕایگەیاندوە، پاش کەمێکی تر هێزەکانی وڵاتەکەی بە هاوکاری هێزەکانی سوپای ئازادی سوریا دەچن بەرەو باکوری سوریا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا هێزەکانی لەو ناوچەیە کشاندۆتەوەو هەڕەشەی رووخانی ئابوری لە تورکیا کردوە، ئەگەر هێزەکانی سنوری سوریا تێپەڕێنێت.
1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 10:02:47 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ