کۆمەڵایەتی
تا باڵات به‌رزتر بێت گرنگى بده‌ به‌م خاڵانه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرجار هه‌رزه‌كاران توشى غه‌م ده‌بن به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ژن و باڵاى خۆیان به‌دڵ نییه‌ ، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌چاو هاوڕێكانیاندا باڵایان كورته‌ و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن باڵایان به‌رز بێت .
زۆر هۆكار هه‌یه‌ واله‌ هه‌رزه‌كاران ده‌كات به‌ژن و باڵایان به‌رز نه‌بێت بۆ نموونه‌ن هۆكارى بۆماوه‌ى و زه‌برى ده‌روونى چوارده‌وور و باش وه‌رنه‌گرتنى سیسته‌مى خۆراكى ته‌ندروست و زۆر شتى تر .
به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ هه‌رزه‌كاران چۆن بتوانن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن :-
*سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده‌ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى هۆرمۆنى ، چونكه‌ به‌شێكى هۆرمۆنى له‌ش به‌رپرسه‌ له‌ به‌ژن و باڵات .
*ده‌بێت ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ وه‌ربگریت كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر ئێسك واته‌ یارمه‌تى گه‌شه‌ى ئێسك ده‌ده‌ن.
*وه‌رزش و جووڵه‌ى له‌ش پشت گوێ مه‌خه‌ پێویسته‌ ئه‌و وه‌رزشانه‌ ئه‌نجام بده‌یت كه‌ گه‌شه‌ى باڵات زیاد ده‌كه‌ن .
*خه‌و زۆر گرنگه‌ بۆ یارمه‌تى گه‌شه‌ى له‌ش ،به‌تایبه‌ت شه‌وان له‌كاتى خۆیدا بنوو و به‌یانیان زوو هه‌ڵبسیت و هه‌وڵ بده‌ شه‌وان پێش نوستن خۆت به‌ئاوى شله‌تێن بشۆیت.
*ته‌واو خوو  به‌ره‌ ئه‌و خۆراكه‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌به‌شدارى گه‌شه‌ى له‌ش ده‌كه‌ن .
277 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 12:34:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ