هەواڵ
بانگه‌شه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كاركردنیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازى
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ په‌رله‌مانى كوردستان پێكهێنراوه‌ و ئه‌گه‌رچى هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانیان له‌ په‌رله‌مان كاركردنه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى چاكسازى به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌.

له‌ خولى پێشوى په‌رله‌مانى كوردستاندا حكومه‌تى هه‌رێم پرۆژه‌یاسایه‌كى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرد به‌ناوى پرۆژه‌ یاساى چاكسازى كه‌ باسى له‌وه‌ ده‌كرد به‌ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ بڕێكى زۆر داهات بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه‌،به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ردا تێبینى له‌سه‌ دروست بوو له‌ ناو فراكسیۆنه‌كان و هاوڵاتییانیش،جارێكى تر ره‌وانه‌ى حكومه‌ت كرایه‌وه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانیان له‌ په‌رله‌مان كار كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ى چاكسازی،كه‌چى تاكو ئێستا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌ و كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوڕێ به‌نا محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان تایبه‌ت بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند:ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ حكومه‌تى هه‌رێم دایناوه‌ و له‌ خولى پێشتردا كراوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین حكومه‌ت ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات و خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكرێت.

وتیشى:پرۆژه‌ یاساى چاكسازى ره‌هه‌ندى زۆره‌ و ئه‌كرێت فراكسیۆن هه‌بێت تێبینى له‌سه‌ربێت و ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش تاكو كه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌بن و ئایا فشارى په‌رله‌مان چى یه‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد:ئه‌و پرۆژه‌یه‌ حكومه‌ت دایناوه‌ و ئه‌شبێت خۆى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بكات به‌ فشارى ئێمه‌ هیچ ناكرێت و دیاریش نییه‌ كه‌ى حكومه‌ت پرۆژه‌ یاساكه‌ى ره‌وانه‌ ده‌كات.

167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 2:41:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ