هەواڵ
هێزەكانی ئەمریكا لەشوێنی خۆیانن
 ئاڕاستە

هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی تەڤدەم ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانی ئەمریكا لە شوێنەكانی تر لەشوێنی خۆیانن وەكو خۆیان ماونەتەوەو تەنها لەخاڵە سنورییەكان كشاونەتەوە.
ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی تەڤدەم  ڕایگەیاندوه‌: ئەوەی كەباس دەكرێت هێزەكانی ئەمریكا كشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە لەو خاڵانەی كە وەك خاڵی پاراستن بەكارییان دەهێنان و تەنها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووە و دەكشێینەوە بەڵام لە شوێنەكانی تر لەشوێنی خۆیانن وەكو خۆیان ماونەتەوە.
ووتیشی: وەك لە (حەسەكە، نزیكی كۆبانی، هەروەها لە ڕەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییەك ڕوینەداوە سەبارەت بەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەو شوێنانە كشابێتنەوە بەڵكو لە ئەركی خۆیان بەردەوامن.
ساڵح موسلیم بۆ دەنگی ئەمریكا ڕاگەیاندوه‌،: ئێمە ئەوە نازانین كە چ گفتوگۆیەك لەنێوان ئەمریكا و توركەكاندا ڕویانداوە؟ بەڵام ئەوەی ئێستا بۆ ئێمە دیارە ئەوەیە كە ئەو خاڵانەی لەسەر سنور چاودێرییان دەكرد ئەوانە چۆڵكرابوون پاشەكشەیان پێكراوە واتە بە توركەكانیان وتووە  فەرموون ئێوە دەتوانن بێن، جا ئیتر توركیا هەتا كوێ دێت؟ ئێمەش ئەوە نازانین.
هاوسەرۆكی پەیوەندییە گشتیەكانی تەڤدەم باسی له‌وه‌شكردوه‌، بەڵام هێزەكانی ئێمە لەوێن هەركات توركیا بیەوێت هێرش بكات هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرپەرچیان دەداتەوە.

4050 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 2:47:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ