هەواڵ
بەوێنە : کچێکی 7 مانگە پێویستی بە 100 نەشتەرگەری یە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


دوای ئەوەی لە دایک بوو دایک و باوکی( لۆنا ) بەهۆی پەڵە (خاڵ) ـە تۆخەکەی سەر ڕووخساری کچەکەیان توشی شۆک بوون ، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن تاچارەسەری پێویستی کچە حەوت مانگەکەیان بکەن.

پێگەی هەواڵی (Daily Mail) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە " لۆنا فێنەر ، ئەوکچە تەمەن 7 مانگەیە کە لە فلۆریدا لەدایک بووە ، لەئێستاداو  بەمەبەستی چارەسەر لەوڵاتی ڕووسیایە ، ئەو کچە لە زگماکەوە دووچاری ئەو خاڵە (پەڵە ) ڕەشە تۆخەی ڕووخساری بۆتەوە " .

دوای لەدایک بوونی ئەو مناڵە جیاوازە ، دایکی لۆنا کەناوی (کارۆل )ـە و تەمەنی 35 ساڵە بەردەوام بەدوای پزیشک باشدا گەڕاوە کە یارمەتی بدات لە چارەسەرکردنی مناڵەکەی ، کە مەترسی ئەوەی هەیە لەگەڵ گەورەبوونی ئەم پەڵەیە ببێتە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست .

بەپێ ی ئەو سەرچاوەیە " پزیشکەکان لە ویلایەتە یەکگرتوکانی ئەمریکا بەدایکی ئەو مناڵەیان ڕاگەیاندووە ، بۆ نەمانی ئەم پەڵەیە پێویستی بە (100) کرداری نەشتەرگەری لێزەری یە کە لەماوەی 5 ساڵ دا ئەنجام دەدرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەم مناڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  د. پاڤەل پەوپەڤ ، ئاماژەی بەوەکردووە لەماوەی مانگێکدا دەتوانرێت 18 نەشتەرگەری بۆ ئەم مناڵە ئەنجام بدرێت و ئەنجامی باش بەدەست بهێنرێت .

تێچووی هەر نەشتەرگەریەک 25000 دۆلارە ، کە ئەمە خەرجی یەکی زۆرە بۆ ئەو خێزانە ، لای خۆیەوە ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەداوە بەنرخێکی هەرزانتر بەبەراور بە ئەمریکا نەشتەرگەریەکە لە ڕووسیا ئەنجام دەدات .

بەپێ ی سەرچاوە پزیشکی کان ، ئەم حاڵەتە زگماکە لەسەدا یەک  مناڵ دووچاری ئەم حاڵەتە دەبێت، زۆرجار خاڵێکی تۆخ یان لە شێوەی مووی زۆر دەردەکەوێت ، ئەم حاڵەتە کە بە (CMNS)ناودەبرێت یان (مەلانۆستیک) لەگەڵ گەورەبوونی تەمەن ئەویش گەورە دەبێت ، ئەو حاڵەتە هیچ گرفتێک بۆ کەسی توش بوو درووست ناکات بەڵام جێگەکەیان بەخروو (دەخورێت ) دەبێت ، چارەسەر بۆ ئەم حاڵەتە نەشتەرگەری لێزە.

545 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 2:49:00 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ