هەواڵ
چه‌ندین قوربانی له‌ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا هه‌یه‌
 ئاڕاستە

له‌ شاری هاله‌ی ئه‌ڵمانیا ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن ڕوویدا و كوژران وبرینداربونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وتۆته‌وه‌‌.
 
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌ تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌سێك له‌ شاری هاله‌ ته‌قه‌ی به‌ناو خه‌ڵكیدا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك كوژراو برینداربوون.
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌ پشكنین و گه‌ڕان به‌دواه‌ی گومانلێكراوه‌كاندا كردووه‌ كه‌ دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی بۆ شوێنێكی نه‌زانراو ڕایكردووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی بیڵد-ی ئه‌ڵمانیا له‌ ماڵپه‌ڕی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌ نزیك په‌رستگایه‌كی جوله‌كه‌كانی شاری هاله‌ بووه‌.

4663 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 2:57:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ