هەواڵ
توركیا ئاگاداركرایه‌ كه‌ لەسەرت پێویستە هێڵی سور نەبەزێنی
 ئاڕاستە


ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئەندامی سەر بە پارتی كۆماری و یەكێك‌ لە سیاسەتمەدارە ناودارەكانی واشنتن، پەیامێكی ئاراستەی توركیا كرد ڕایگه‌یاند، لەسەرت پێویستە هێڵی سور نەبەزێنی.

لیندسی گراهام  ئه‌و ئەندامه‌ی سەر بە پارتی كۆماری له‌ په‌یامێكدا نووسیویەتی"بۆ حكومەتی توركیا، گڵۆپی سەوزت بۆ هەڵنەكراوە تا بچیتە باكووری سووریا".
باسی له‌وه‌شكردوه‌،لە كۆنگرێس لە هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی بەرهەڵستكارییەكی زۆر هەیە. پێویستە ئەوە وەك هێڵی سوور ببینی و لەسەرت پێویستە ئەو هێڵە نەبەزێنی.
جێگه‌ی باسه‌ ،ئەم تویتەی گراهام لە كاتێكدایە، سوپای توركیا ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان تەواوكردووە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێكی كارەساتبار لە ئارادایە.
1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 3:18:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ