هەواڵ
د. فوئاد: پێویستە هەرێم رۆڵی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق بگێڕێت
 ئاڕاستە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/10/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری پێشووی عێراق کۆبووە .
 لە دیدارێکدا د. فوئاد مەعسوم وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆشی بۆ دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی گشتگیر لە چوارچێوەی دەستور دەربڕی.
سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان رۆڵی گرنگی خۆی لە هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و ناوچەکە بگێڕێت.
171 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 7:02:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ