هەواڵ
هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەبێتەهۆی زیاترکردنی نەهامەتی خەڵک
 ئاڕاستە

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوایی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و ئەگەری هێرشی تورکیا بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت :باشترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ ناوچەکەیە کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و هەروەها دامەزراندنی هێزێكی سەربازی هاوبەشە بۆ بەرگریکردن و پاراستنی ناوچەکە.
ئەنەکەسە رایگەیاند وه‌،گۆڕانکارییە دیموگرافییەکان ئەنجامی کارەسات باری بۆ سەر هەموو ناوچەکە دەبێت وداواش لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە سوریاشەوە دەکات، چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە لەنێوانیاندا پرسی گەلی کورد.
باسی لەوەشکردووە، هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەبێتەهۆی زیاترکردنی نەهامەتی خەڵک و ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکە.
209 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/9/2019 7:04:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ