تەندروستی
تاببیته‌ خاوه‌ن له‌ش و لارێكى جوان له‌م كاته‌دا وه‌رزش بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ڕۆژانه‌ زۆربه‌مان بۆ له‌ش جوانى و دابه‌زاندنى كێش ڕوومان له‌ وه‌رزش و یارى هۆڵى له‌ش جوانى كردبێت ، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرنگتر ده‌بێت له‌و كاته‌دا ئه‌و وه‌رزش و جووڵه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌یت كه‌ له‌شت سوودى لێ وه‌ربگرێت .
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ، باس له‌دوو كات ده‌كات كه‌زۆر گرنگه‌ وه‌رزشه‌كه‌تى تێدا ئه‌نجام بده‌یت .
ئه‌و دوو كاته‌ش بریتیین له‌ (به‌یانیان و شه‌وان پێش نوستن ) به‌تایبه‌تى شه‌وان 
هه‌وڵ بده‌ له‌م دوو كاته‌دا بچۆ بۆ هۆڵى یارى له‌ش جوانى و یان له‌ماڵه‌وه‌ له‌م دوو كاته‌دا وه‌رزشه‌كه‌ت بكه‌:-
شه‌وانه‌ خه‌وێكى ئارام و قوڵت پێ ده‌به‌خشێت .
به‌ته‌واوى دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ دوودڵى و گرژى و ئاڵۆزى ده‌روونى ، چونكه‌ له‌ش هۆرمۆنێك ده‌رده‌ت كه‌له‌ش ئارام ده‌كاته‌وه‌ .
ماسولكه‌كانى له‌ش له‌م دوو كاته‌دا ئاماده‌ن بۆ ته‌واو به‌هێز و بوون و ڕه‌ق بونیان .
777 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2019 12:43:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ