هەواڵ
جێگری سه‌رۆك كۆمار داوا ده‌كات هاوكاریی توركیا بكه‌ن
 ئاڕاستە

جێگری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵاتووی عێراق كه‌ ئێستا له‌ توركیا ده‌ژی، ستایشی له‌شكركێشیه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
 
له‌ تویته‌ری خۆی ،تارق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵاتووی عێراق رایگه‌یاندوه‌، پرۆسه‌ی كانیی ئاشتی، پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكێكی مه‌ده‌نی و ره‌هه‌ندێكی مرۆیی ودووباره‌ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سوریایه‌ له‌ ناوچه‌ی ئارامی باكوری سوریا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی شوێنه‌واری گۆڕینی دیمۆگرافیایه‌.
 
تارق هاشمی ئامانجه‌كانی ئه‌و له‌شكركێشییه‌ به‌ ئامانجی جوان و باش  ده‌زانێت و داواش ده‌كات كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی لێی تێبگه‌ن و هاوكاریی توركیا بكه‌ن له‌ ئه‌نجامدانیدا.
12359 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2019 1:26:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ