هەواڵ
رەغدی سه‌دام حسێن له‌باره‌ی باوكی و براكانیه‌وه‌ داوا كاری هه‌یه‌
 ئاڕاستە

کچە گەورەکەی سەدام حوسێن سەرۆکی لەسێدارەدراوی رژێمی بەعسی عێراق پەیامێک بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت و تێیدا دەپرسێ، کێ قەرەبووی ئێمە دەکاتەوە.

رەغدی  سه‌دام لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، کێ قەرەبووی خوێنی باوکم، براکانم و کورە برایەکەم دەکاتەوە؟ کێ قەرەبووی گەلی عێراق دەکاتەوە؟.
كچه‌كه‌ی سه‌دام  پێی وایە بڕیاری رووخاندنی رژێمی بەعس بڕیارێکی ستەمکارانە بووە و ئەوەی ئێستاش لە عێراق دەگوزەرێ، ئەنجامی ئەو بڕیارەیە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری رووخاندنی رژێمی بەعس بە خراپترین بڕیار لە مێژووی ئەمریکا ناو بردبوو و رایگەیاندبوو، شەڕێکمان بە پاساوی پووچ هەلگیرساند.
جێگه‌ی باسه‌ ،لە ساڵی 2003، جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بڕیاری رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراقی، کە سەدام حوسێن سەرۆکایەتی دەکرد، دا.
24887 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2019 3:21:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ