هەواڵ
یەکەم کاردانەوەی تورکیا سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان حکومەتى سوریا و ھێزە کوردییەکان
 ئاڕاستە
لە یەکەم کاردانەوەی تورکیا سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان ڕژێمی سوریا و ھێزە کوردییەکان لە لێدوانکی بۆ میدیاکانی روسیا یاسین ئاقتای ڕاوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕایگەیاندوە، ئەگەر سوپای توکیا بەنیازە بەھاتنی بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا بەرەنگاری تورکیا ببێتەوە بابفەرمێت.

 یاسین ئاقتا ئاماژەی بەوە داوە" سوپای سوریا نەیتوانیوە تا ئێستا بەرەنگاری تیرۆرببێتەو، بەتایبەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە کە ھەوڵی دابەشکردنی خاکی سوریایان دەدا، و ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوی تورکیا، ئەگەر توانای ھەیە با بفەرمێت".

باسى لەوەشکردوە،ئەگەر سوپای سوریا ھەوڵبدات ڕێگری بکات لەو پلانەی کە ئێستا تورکیا لە ناوچەکانی باکوری سوریا جێبەجێی دەکات دور نیە شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ڕووبدات، ئەگەر سوپای سوریا توانای جێگیرکردنی ئاسایش و ئەمنیەتی ھەیە لەو ناوچانە بۆ تا ئێستا چاوەڕێی کردووە بەتایبەتی کە ئێستا ھێزەکانی تورکیا ھاتونەتە ناو خاکی سوریا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، سوپای سوریا ھیچ توانایەکی نیە، ئەگەر بێنە ناوچەکە شەڕی کێ دەکەن؟ ئەمریکا، یان یەپەگە یاخود تورکیا؟ بۆیە باشتر وایە بەر لەوەی ھەنگاوبنێن بەرەو ئەو ناوچانە باشتر وایە دووجار بیربکەنەوە.
9982 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2019 9:15:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ