هەواڵ
ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ رۆژێك بكرێته‌ پشوو
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

به‌مه‌به‌ستى خۆپیشاندان دژى داگیرکاری حکوومەتی تورکیا به‌رامبه‌ر رۆژئاوا،دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كه‌ن پارێزگاری سلێمانی رۆژێک پشوو لە سەرجەم دامو دەزگاکاندا ڕابگه‌یه‌نێت.

کاسترۆ مەعروف و ڕەسول عەبدوڵا هه‌ردوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌نوسراوێکدا كه‌ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکەیان کردووە ده‌ڵێن: داوادەکەین داوا لە پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بکرێت، لە سەرجەم دامودەزگاکاندا ڕۆژێک بکرێتە پشووی فەرمی بە مەبەستی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان”.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:لیژنەیەک دروستبکرێت بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا.
ڕاشیانگه‌یاندووه‌:قوتابخانەکان و زانکۆکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەموو پێکەوە ناڕەزایی توند دەرببڕن بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر کوردانی ڕۆژئاو
13979 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/14/2019 9:33:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ