هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ:لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ لەناوبردنی تورکیا
 ئاڕاستە


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بەمزووانە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی تورکیا دەردەکات و رێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ تورکیا رادەگرن کە بەهاکەی 100 ملیار دۆلارە.
 
روونیشیکردەوە کە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ لەناوبردنی ئابووری تورکیا، ئەگەرهاتوو سەرانی ئەو وڵاتە بەردەوامبن لەسەر ئەو رێگە مەترسیدار و کاولکارییەی گرتوویانەتەبەر.
 
دەقی وەرگێڕانی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا:

بە زووی بڕیارێکی سەرۆکایەتی دەردەکەم بۆ سەپاندنی ئابڵوقە بەسەر بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکومەتی تورکیا و هەر کەسێک کە بەشێک بێت لە کردەوەکانی تورکیا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە ناسەقامگیری دروست کردووە. بە هەمان شێوە، باجی ئاسن زیاد دەکرێتەوە بۆ ٥٠٪  پاش ئەوەی مانگی ئاب کەم کرایەوە. وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەجێ کۆتایی ئەو گفتوگۆیانە دێنێت کە وەزارەتی بازرگانی بەڕێوەی دەبات بۆ رێکەوتنێکی ١٠٠ ملیاد دۆلار لەگەڵ تورکیا.

ئەم بڕیارە وا دەکات ئەمریکا ئابڵوقەی بەهێزی زیاتر بسەپێنێت بەسەر ئەو کەسانەی بەشدار بوون لە پێشێلکاری جدی مافی مرۆڤی، رێگری لە ئاگربەست، رێگری لە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، بە زۆر ناردەنەوەی پەناهەندەکان، یان هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیر لە سوریا. بڕیارەکە کۆمەڵێک ئاکام دیاری دەکات لەوانەش ئابڵوقەی ئابوری، بلۆک کردنی موڵک، و رێگری بۆ چوونە ئەمریکا.

لە رۆژی یەکەم دەست بەکار بوونەمەوە، ئیدارەی ترەمپ ماندوونەناسانە کاری کردووە بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و ئاسایشی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوڵاتیانی ئەمریکا. وڵاە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شەریکەنای ١٠٠٪ جوگرافیای داعشی دڕندەیان ئازاد کردوە. تورکیا نابێت ئەم دەستکەوتانە بخاتە مەترسیەوە. هەوروەها تورکیا دەبێت ئەولەویات بدات بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی، بە تایبەت کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکان. بە ئامانج کردنی بێباکانەی خەڵکی مەدەنی،  ژێرخانی مەدەنی، بە ئامانج کردنی کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکان قابیلی قبوڵ نییە. زیاد لەوەش، گەڕانەوەی پەناهەندەکان دەبێت بە شێوەیەکی سەلامەت و خۆبەخشانە و بە کەرامەتەوە ئەنجام بدرێت.

هێرشە سەربازییەکەی تورکیا خەڵکی مەدەنی خستوتە مەترسییەوە و هەڕەشەیە بۆ ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. من بە تەواوی راشکاو بووم لەگەڵ سەرۆک ئەردۆگان: کردەوەکانی تورکیا دەبێت هۆی قەیرانی مرۆیی و زەمینەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دروست دەکات. تورکیا دەبێت سەلامەتی خەڵکی مەدەنی مسۆگەر بکات، لە ناویاندا کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکان، و ئەو ئێستا و لە داهاتوودا بەرپرسیارە لە بەردەوامیدان بە زیندانیکردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا. بەداخەوە، وا دەردەکەوێت تورکیا کاریگەری مرۆیی داگیرکارییەکەی سنوردار نەکردووە.

وەکو گوتومە، من ئەو سەربازانەی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ماون دەکشێنمەوە. هێزەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شکستی بە خەڵافەتی جوگرافی داعش هێناوە. ئەو سەربازانەی ئەمریکا کە دەکشێنەوە هەر لەو ناوچە جێگیر دەکرێنەوە. بۆ چاودێری دۆخەکە و رێگری لە دوبارەبونەوەی ئەوەی ٢٠١٤ روویدا کاتێک هەڕەشەی داعش پشتگوێ خرا و سوریا و عێراقی گرتەوە. ژمارەیەکی کەم سەرباز لە بنکەی ئەلتەنف لە باشوری سوریا دەمێننەوە بۆ بەردەوام بوون لە رێگری لە پاشماوەکانی داعش.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر بە توندی ئابڵوقەی ئابوری بەکاردەهێنێت بۆ بە ئامانج کردنی ئەو کەسانەی کە یارمەتیدەر، رێخۆشکەر، پشتیوانی دارایی ئەم کردارە قێزەونانە دەکەن. من بە تەواوی ئامادەم کە بە ئاسانی ئابوری تورکیا وێران بکەم ئەگەر سەرکردەکانی تورکیا بەردەوام بن لەم رێگا مەترسیدار و وێرانکەرەی گرتوویانەتە بەر.​

2607 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2019 10:15:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ