هەواڵ
نرخى کارەبا لەدواى بەستنى پێوەرە زیرەکەکە ئاشکرا کرا
 ئاڕاستە



وەزارەتی کارەبا ئاشکرایدەکات ئەو پێوەری زیرەکەی بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانی و پیشەسازیەکان دەبەسترێت بێ بەرامبەر دەبێت. وەزیری کارەباش دووپاتی دەکاتەوە نرخی کارەبای ماڵان زیاد ناکەن.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ئاشکرایدەکات نرخی کارەبای ماڵان زیا ناکرێت،بەهۆی دانانی پێوەری زیرەک لەم قۆناغەشدا بەهیچ شێوەیەک نرخی کارەبا لەسەر ماڵان زیاد ناکەین، تەنانەت بەستن و دانانی پێوەرەکان بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا بێ بەرامبەرە و هیچ تێچوونێکی لەسەر هاوڵاتیان نییە وکرێی کارەبای هاوبەشی ماڵان بە جۆرێکە ئەگەر هاوڵاتیەک لە مانگێکدا450 یەکەی کارەبا خەرج بکات هەریەکەیەک لەسەرووی 15 دینار ئەژمار دەکرێت،بەڵام ئەگەر لە 450 تێپەری کرد بۆ 950 یەکە ئەوە 450ی دووەم دەبێتە 20 دینار چەند زیاتر بێت پارەکەی زیاتر دەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات لەم کابینەیەدا کارەکانی پێوەری زیرەکیان لەوەزارەت رادەستی تیمێکی شارەزاو پسپۆر کردووە و راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکاندا سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات" لەرووی پراکتیکییەوە لەچەندین گەڕەک و ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەست بەدانانی پێوەرەکانی زیرەک کراو بەمنزیکانە لەو گەڕەک و شوێنانە دەخرێنە قۆناغی تێست ، پرۆژەی تۆڕی زیرەک دادپەروەرانەترو زیاتر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدات چونکە سەرپێچیەکانی سەر تۆڕی کارەبا و دزینی کارەبا ناهێڵێت و ئاشکرای دەکات.

  بۆ باس باسى لەوەشکردوە: پڕۆژەیەکی گەورەتریان لە پێوری زیرەک هەیە، کە دانانی پێوەری زیرەک بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزارو 515 هاوبەشی کارەبا کارێکی ئاسان نییە بەتایبەتی ئەمە بەشێکی پرۆژەیەکی گەورەترە کە پێی دەوترێت پرۆژەی تۆڕی زیرەک ، لەسەرئەو پرۆژەیە زۆر جددین و جێبەجێی دەکەین، چونکە سوودمەندی یەکەم لەو پرۆژەیەدا هاوڵاتیانن،چ لەرووی رێکخستن و پێدانی کارەبایەکی باشترەوە بێت یاخود لەرووی نەهێشتنی بچڕانی کارەبا و بارزۆری لەسەر محاویلەو تۆڕەکانی کارەبا.
1700 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2019 10:41:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ