هەواڵ
له‌سه‌ردۆزینەوەی کار ئەندامێکى جەستەى ژنەکەى بڕى
 ئاڕاستە



پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی جاهۆ بۆرای هیند، به‌هۆی دەمەبۆڵەیان له‌سه‌ردۆزینەوەی کار، زمانی هاوسەرەکەی بە چەقۆ بڕی.

 
بەپێی هه‌واڵێکی رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی، ژنەکە پۆلیسی ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌ هاوسەرەکەی زۆر بە توندی لێیداوە، چونکە چەند جارێک داوای لێکردووە کاربکات.

به‌وته‌ی ژنه‌که‌: هاوسەرەکەی پێی وتووە دەیەوێت کۆتایی بە کێشەکەیان بهێنێت، بەڵام کاتێک لێێ نزیکبووەتەوە چەقۆیەکی دەرهێناوە و بەشێک لە زمانی بڕیوە و ڕایکردووە به‌ڵام دوای چەند رۆژێک لە رووداوەکە پۆلیس پیاوەکەی دەستگیرکردوه‌.
20123 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2019 11:02:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ