هەواڵ
خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى په‌یمانگاى ھونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى خه‌ڵاتكران ..
 ئاڕاستە

‏‎له‌چوارچێوه‌ى بایه‌خ وگرنگى دانه‌ به‌رده‌وامه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدان وپه‌ره‌پێدانى بوارى خوێندن وپه‌روه‌رده‌و بره‌ودان وبه‌گه‌ڕخستنى تواناكانى گه‌نجان وھاندانیان بۆ خێرا گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیان ، سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ھۆڵى شه‌ھید ئارام به‌سه‌رپه‌رشتى ھه‌ڤاڵ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ولێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، له‌مه‌ڕاسیمێكى تایبه‌ت وئاھه‌نگ ئامێزدا كه‌به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ڕێكخرابوو ١٢دیارى بەسەر( خوێندكارە سه‌ركه‌وتووەکان له‌تاقیكردنه‌وه‌ كۆتایى یه‌كانى به‌شه‌جیاجیا)كانى په‌یمانگاى ھونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانى دابه‌شكرا .

‏‎له‌سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا ھه‌ڤاڵ حاكم قادر له‌میانى ووته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كردو پێى ڕاگه‌یاندن خوێنكاران ولاوانى ئه‌مڕۆ زاناو ڕۆشنفكرو په‌روه‌رده‌كارو ڕابه‌رو سه‌ركرده‌ى دواڕۆژى گه‌له‌كه‌مانن و به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ داواى له‌ته‌واوى خوێنكاران كرد تا گه‌له‌كه‌مان به‌كاروانى زانست پێشكه‌وتنه‌كانى دنیا بگه‌ینه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ ھه‌وڵ وكۆششه‌كانیان
‏‎بده‌ن .

‏‎پاشان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ند چالاكیه‌كى ھونه‌رى موزیك وگۆرانى له‌لایه‌ن به‌شى مۆسیقاى په‌یمانگاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو ، دواتر دیارییه‌كان به‌سه‌ر ده‌رچوان
‏‎وسه‌ركه‌وتووانى یه‌كه‌م ودووه‌م وسێه‌مى په‌یمانگاى ھونه‌ره‌ جانه‌كان دابه‌شكرا

504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/15/2019 3:11:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ