هەمەڕەنگ
چۆن یارمه‌تى منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت تاله‌خوێندن سه‌ركه‌وتوو بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

دایكان و باوكان یه‌كه‌م یارمه‌تى ده‌رى منداڵه‌كانیانن له‌ زیادكردنى ئاره‌زوو و خولیایان بۆ خوێندن ، دواى ئه‌وه‌ مامۆستاكانیان پێویسته‌ به‌جۆرێك وانه‌ بڵێنه‌وه‌ تا منداڵ زیاتر خواست و خولیاى بۆ خوێندن زیاتر بێت .
چۆن یارمه‌تى منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت تا له‌خوێندن سه‌ركه‌وتوو بێت ؟ 
*مامۆستای منداڵه‌كه‌ت ببینه‌، هه‌وڵبده‌ كه‌ مامۆستای منداڵه‌كه‌ت ببینیت و چاودێری بكه‌ له‌هه‌موو هه‌نگاوێكدا و گرفته‌كانی بزانه‌، بزانه‌ منداڵه‌كه‌ت چۆنه‌ له‌ خوێندندا، تا بزانیت چه‌ندێك باشه‌ له‌ وانه‌كانیدا. 
*بزانه‌ مامۆستا و هاوڕێیانی نێو خوێندنگای كێن و زیاتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كامیان ده‌كات، به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دایكان و باوكان كه‌ له‌ قوتابخانه‌. 
*هاوكاری منداڵه‌كه‌ت بده‌ كه‌ وانه‌كانی بخوێنێت یان كه‌سێك بدۆزه‌ره‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی بدات. *پرسیاركردن ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه‌ت زۆر گرنگه‌، بزانه‌ منداڵه‌كه‌ت چی پێویسته‌ له‌ قوتابخانه‌. 
*فێری بكه‌ كه‌ خوێندن له‌ كاری رۆژانه‌دا زۆر به‌سووده‌، یارمه‌تیدانی له‌ كاری رۆژانه‌دا واله‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌كات كه‌ باوه‌ڕی به‌ خۆی هه‌بێ. 
*كاتی بۆ دیاریبكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاری بكات و چۆنێتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه‌ و سنوری بۆ دابنێ. 
*هانی منداڵه‌كه‌ت بده‌ كه‌ بیخوێنێته‌وه‌ و بچێته‌ كتێبخانه‌ و گرنگی پێ بدات. 
*هانی منداڵه‌كه‌ت بده‌ كه‌ به‌شدار بێت له‌ چالاكیه‌كانی وه‌كو یاری و پرسیار و وه‌ڵام كه‌ ئه‌مه‌ زۆر یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ت ده‌دات.
 *هه‌وڵبده‌ منداڵه‌كه‌ت متمانه‌ی زیاتر به‌خۆی هه‌بێت و باسی گرنگی داهاتووی بۆ بكه‌.
813 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/16/2019 12:06:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ