هەواڵ
لێدوانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەربارەی كوژرانی ئامانج بابانی و خێزانەكەی
 ئاڕاستە

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە ئامانج بابانی خۆی و خێزانەكەی كوشتووە.
 
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە "میللەت"ی راگەیاند رووداوی كوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری لەگەڵ منداڵەكەیان خۆكوژی بووە.
 
لێدوانەكەی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، زانیارییەكانی پێشتری "میللەت" پشتڕاست دەكەنەوە كە لەو بارەیەوە بڵاویكردبوونەوە.
 
پێشتر چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بە "میللەت"یان راگەیاند، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە كە فیشەكەكان زۆر لە نزیكەوە تەقێندراون و ئەو دەمانچەیەش كە تەقەی پێكراوە لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی ئامانج بابانیدا دۆزراوەتەوە.
 
سەرچاوەكان روونیانكردەوە كە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە گومانی زاڵ ئەوەیە تەقەكردنەكە خۆكردەیی بووبێت لەلایەن ئامانج بابانییەوە، سەرەتا هاوسەرەكەی كوشتووە كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و پاشان منداڵەكەی، دواترییش گولـلەیەكی لەچەناگەیەوە بە ئاڕاستەی سەری ناوە بە خۆیەوە.
 
هەر بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە دیوی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە شوێنەواری گولـلە نەبینراوە و ئەمەش هێندەی دیكە گومانەكان بەو ئاڕاستەیەدا دەبەن ئامانج كارەكەی كردبێت و پاشان خۆیشی كوشتووە.
 
سەرچاوەكان ئەوەشیان خستەڕوو كە زانیاری هەیە پێشتر بە هۆی هەندێك ناكۆكییەوە، لێكزویر بوون لە نێوان ئامانج و هاوسەرەكەیدا هەبووە.
 
شایەتحالێکیش لە شوێنی رووداوەکە بە ماڵپەڕی "خەندان"ی راگەیاند، "دایکی لانەی هاوسەری ئامانج بەگریانەوە هاوار دەکات، "ئامانج لانەی کوشتوە".
هەر بە پپێی زانیارییەكان خێزانی هەریەك لە ئامانج و لانە لە گەڕەكشی ئاشتیین و بۆ رێگرتن لە دوشتبوونی گرژی، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە ئەو گەڕەكە.
32245 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 12:44:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ