هەواڵ
ئه‌مڕۆ ورده‌كارى زیاتر له‌باره‌ى ڕووداوى ڕۆژنامه‌نوسه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووى رۆژنامه‌نوسه‌كان خۆكوژییە و ئەمڕۆ وردەكاری ڕووداوەكە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌: بەداخەوە ئەمشەو ڕووداوێكی دڵتەزێن لەبەرامبەر تێرمیناڵی شارەزوور لەشاری سلێمانی ڕوویداو بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ كەس بەناوەكانی (ئامانج محەمەد نوری لەدایكبووی ١٩٧٩، لانە محەمەد ساڵح لەدایكبوی ١٩٩٠، ھامۆ ئامانج محەمەد تەمەن سێ ساڵ).
روونیشى كردووه‌ته‌وه‌:لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین كە بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ھێزەكانی پۆلیس، ڕووداوەكە خۆكوژیی بووە و ئەمڕۆ وردەكاری ڕووداوەكە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە
34814 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 10:21:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ