هەواڵ
لە حەسەكە فڕۆكەیەكی توركیا خرایه‌ خواره‌وه‌
 ئاڕاستە

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حكومەتی سوریا  بلأویكرده‌وه‌ ،فڕۆكەیەكی چاودێری سوپای توركیا لە ئاسمانی تەل تەمر لەلایەن هێزەكانی سوپای سوریا خرایە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاند: سوپای سوریا فڕۆكەیەكی چاودێری سوپای توركیای تێكشكاندووە كە لە ئاسمانی وڵاتەكەماندا سوڕاوەتەوە. 
ئەو فڕۆكەیە لە گوندی مجیبرە زركانی دەوروبەری تەل تەمر لە پارێزگای حەسەكە خراوەتە خوارەوە، بەڵام تا ئێٍتا هیچ لایەنیكیتر ئەو هەواڵەی پشت راست نەكردووەتەوە.
19033 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 12:41:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ