هەواڵ
ده‌قی نامه‌كه‌ی تره‌مپ بۆئه‌ردۆغان ئاشكرابوو..جنێوی پێ یاوه‌
 ئاڕاستە

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندوه‌  ئەو رۆژەی رەجەب تەیب ئەردۆغان نامەکەی لە ترەمپەوە پێگەیشتووە، دڕاندوویەتی و خستوویەتییە تەنەکەی خۆڵەوە چونكه‌ جنێوی تێدا بوه‌.
ناوەڕۆکی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا بوو کە تێیدا داوای رێککەوتنی لێدەکات و لە کۆتایی نامەکەیدا بە ئەردۆغان دەڵێت، گەمژە مەبە و پیاوێکی سەرسەخت مەبە.
دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆغان
بۆ بەڕێز رەجەب تەییب ئەردۆگان
سەرۆککۆماری تورکیا
بەڕێز سەرۆک
با رێککەوتنێکی باش بکەین، تۆ ناتەوێت کوشتاری هەزاران خەڵک لە ئەستۆبگریت و منیش نامەوێت تێکشکاندنی ئابووری تورکیا لە ئەستۆبگرم - خۆیشت دەزانیت دەتوانم و پێشتریش نموونەیەکی بچوکی لەو شێوەم پێپیشانداویت کاتی سەپاندنی سزا بەهۆی کەیسی قەشە برۆنسن.
من سەرسەختانە کارمکردوە بۆ ئەوەی هەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم، کارێک مەکە دنیا شەرمەزار بکەیت، تۆ دەتوانیت رێککەوتنێکی گەورە بکەیت. ژەنەڕاڵ مەزڵووم کۆبانێ ئامادەیە گفتوگۆت لەگەڵ بکات و ئامادەشە سازشگەلێک بکات کە هەرگیز لە رابردوودا ئامادە نەبوو بیکات. من نامەیەکی پارێزراوی [نهێنی] ئەوم لێرەدا هاوپێچ کردووە کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت.
مێژوو بە باشی ناوت دەهێنێت ئەگەر بێتو ئەم رێککەتنە بە شێوازێکی دروست و مرۆییانە ئەنجامبدەیت، بەڵام مێژوو وەکو شەیتانیش باست لێوە دەکات ئەگەر شتی باش روو نەدەن. پیاوێکی رەق مەبە و کەسێکی گەمژە مەبە! 
دواتر تەلەفۆنت بۆ دەکەم.
لەگەڵ رێزدا
دۆناڵد جەی ترەمپ
5415 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/17/2019 12:50:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ